ئه‌سیل نوجێفی ‌: هه‌موو هه‌رێمێك مافی‌ گرێبه‌ستی‌ نه‌وتی هه‌یه‌

به‌گوێره‌ی‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ پارێزگاری‌ نه‌ینه‌وا، هه‌رهه‌رێمێك له‌عێراقدا مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ پاڵاوتگه‌ی‌ نه‌وت دابمه‌زرێنێت‌و گرێبه‌ستیش له‌گه‌ڵ كۆمانیاكاندا واژۆ بكات.
ماڵپه‌ڕی‌ شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكرده‌وه‌، (ئه‌سیل نوجێفی‌) پارێزگاری‌ نه‌یه‌نه‌وا له‌لێدوانێكیدا ڕونیكرده‌وه‌، هه‌ر هه‌رێمێك یان پارێزگایه‌ك به‌گوێره‌ی‌ یاسای‌ ژماره‌ (64) ی‌ ساڵی‌ (2007)ی‌ وه‌به‌رهێنان مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ مۆڵه‌تی‌ دامه‌زراندنی‌ پاڵاوتگه‌ی‌ نه‌وت وه‌ربگرێت‌و گرێبه‌ستی‌ نه‌وتی‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ناوخۆیی‌و بیانیه‌كاندا واژۆ بكات.
نوجێفی‌ سه‌رسوڕمانی‌ خۆیشی‌ ده‌ربڕی‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌درێت هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ نه‌وته‌وه‌ واژۆ بكرێت.
ڕونیشیكرده‌وه‌، له‌یاسای‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پارێزگاكاندا ده‌قی‌ ئه‌و بڕیاره‌ هه‌یه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ دامه‌زراندنی‌ پاڵاوتگه‌ی‌ نه‌وت له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگادایه‌، به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت، كاری‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ته‌نها دڵنیابونه‌ له‌توانای‌ ته‌كنیكی‌ پاڵاوتگه‌كه‌.