ئۆباما بوویه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك

باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكاو كاندیدی‌ دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بۆ جاری‌ دووه‌م سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ستهێناو به‌سه‌ر ركه‌به‌ره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وت.
ئۆباما له‌ رێگه‌ی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ره‌وه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی‌ به‌لایه‌نگرانی‌ راگه‌یاندو سوپاسی‌ كردن.
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ ئۆباما بووه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكی‌ ره‌شپێست كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو خول پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت.
دوای‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی‌ ئۆباما، میت رۆمنی‌ ركه‌به‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی‌ له‌گه‌ڵ ئۆباما ئه‌نجامداو پیرۆزبایی لێكرد.
ئۆباما له‌ كۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌مریكا (303) ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێنا و میت رۆمنیش (206) ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێنا، به‌وه‌ش ئۆباما سه‌ركه‌وت و رۆمنی‌ شكستیهێنا.