هه‌ریه‌كه له‌ژووری بازرگانیی ئەمریکا و ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکا – عێراق، له‌باره‌ی گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشنیازێك بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات و داوای كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.
له‌پێشنیازه‌كه‌ی ژووری بازرگانیی ئەمریکا و ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکا – عێراقدا ئه‌وه‌هاتووه، ئیداره‌ی جۆ بایدن به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ كار له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی غازی سروشتییه‌وه بكات.
لەمانگی نیسانەوە دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراق ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هاوكاری دارایی و ئابووری، کە چاکسازیی سیستەمی بانکی عێراق لەخۆ بگرێت، هاوبەشیکردنی عێراق لە تێپەراندنی دۆخی کۆرۆنا و دەستپێکردنی دیالۆگی تەندروست.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق له‌پرسی گازی سروشتی پشت به‌خۆی ببیه‌ستێت و چیتر گاز له ئێران نه‌كڕێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یه‌وێت په‌ره به گازی سروشتی هه‌رێم بدرێت.