سلێمانی..نرخه‌كان كۆنترۆڵكراون

به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاشكرایكرد، نرخ له ‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانیدا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیووه‌، له‌ماوه‌ی (15) ڕۆژی ڕابردووشدا (15) شوێن پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه‌.
(سۆران عه‌بدولغه‌فور) به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، هیچ پسوڵه‌یه‌كی سه‌رپێچی به‌هۆی گرانفرۆشیه‌وه‌ له‌پارێزگای سلێمانی له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردووی ڕه‌مه‌زاندا تۆمار نه‌كراوه‌، وتیشی:”له‌ماوه‌ی (15) ڕۆژی ڕابردوودا (15) شوێن پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆكراوه‌، هۆكاری ئه‌و پسوڵانه‌ش بۆ خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵنه‌واسینی نرخ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌”.
(سۆران عه‌بدولغه‌فور) به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕوونیكرده‌وه‌، له‌ئێستادا نرخ له‌بازاڕه‌كانی سلێمانی به‌هه‌مانشێوه‌ی ڕۆژانی به‌ر له‌مانگی ڕه‌مه‌زانه‌، نرخی كه‌ل‌و په‌ل‌و شتومه‌كه‌كانیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرانبوونیان به‌خۆیانه‌وه‌ نه‌بینیووه‌.