ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان ساڵانە ڕیزبەندی باشترین ئەو وڵاتانە بڵاودهكاتهوه کە بۆ ژیانکردن لە لوتکەدان، یاخود له ڕیزبەندی خراپترین وڵاتەکانی جیهانن.
بهگوێرهی ئەو ڕاپۆرتەی باس لە جیهانی بەختەوەری دەکات لهڕووی ژیانكردنهوه ، لوتکەی بەختەوەری فینلاندییەکان گرتویانە و بەدوایدا دانیمارک، سویسرا، ئایسلاند و هۆڵندا دێت.
ههروهها باس لهوهش كراوه، کە نیوزلاند تاکە دەوڵەتی دەرەوەی کیشوەرە پیرەکەی ئەوروپایە کە لە ڕیزبەندی 10 باشترین ئەو وڵاتانەدایە کە بۆ ژیانکردن گونجاون.
له راپۆرتهكهدا پاشەکشێی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەبیندرێت کە لە پلەی 13 گەڕاوەتەوە بۆ پلەی 17ی ڕیزبەندییەکە.
سەرجەم داتاکان بۆ دروستکردنی ئەو ڕاپۆرتە لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەت بەو بوارە بەناوی “Gallup” کارەکانیان ئەنجامداوە و تێیدا داوایان لە هاوڵاتیانی 149 وڵات کردوە کە هەڵسەنگاندنی پلەی خۆشبەختییەکەیان بکەن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا.
پێوەرهكان بۆ هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی باشترین و خراپترین ئەو وڵاتانەی بۆ ژیانکردن دەستنیشان دەکرێن خۆیان دەبیننەوە لە: پاڵپشتی کۆمەڵایەتی، ئازادی تاکە کەسی، ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و ئاستی گەندەڵی.
ههروهها لەو ڕاپۆرتەدا بەدبەختترین وڵاتانی جیهانیش دیاری كراوه و ئەفغانستان پلەی یەکەمی گرتوە و بەدوایدا وڵاتانی لیسۆتۆ “لە بەشی باشوری کیشوەری ئەفریقیا” و بۆتسوانا و ڕواندا و زیمبابۆی پلەکانی دواتریان گرتوە.
لەو ڕاپۆرتەدا باس لە وڵاتی چین دەکرێت کە لەمساڵدا بۆ ئاستی خۆشگوزەرانی ژیان بازێکی داوە و لە پلەی 94ەوە خۆی گەیاندوەتە پلەی 84ی ڕیزبەندییەکە.
ریزبەندی 10 باشترین ژینگەی ئەو وڵاتانەی بۆ خۆشگوزەرانی فەراهەمکراون بریتین له :(1-فینلاند 2-دانیمارک 3-سویسرا 4-ئاسیلاند 5-هۆڵندا 6-نەرویژ 7-سوید 8-لۆکسەمبۆرگ 9-نیوزلاند 10-نەمسا)