لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان لەسەر مادەکانی پەیوەست بە پشکی هەرێم ڕێککەوتن کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدادەوە به میدیاكانی وت، “پاش نزیکەی پێنج کاتژمێر کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە شیعەکان، لەبارەی پشکی کوردەوە، شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و شاندی حکومەت گەیشتوون بە ڕێککەوتن”.
لە ئێساتدا شاندی حکومەتی هەرێم و لایەنە شیعەکان سەقاڵی نوسینەوەی ئەو دەقەن کە لە سەری ڕێککەوتوون لەبارەی پشکی کورد لە بودجەدا.
ئەگەر شاندی دانوستانکاری هەرێم و لایەنە شیعەکان لەسەر پشکی هەرێم و ئەو نوسینەی لەبەردەستیاندایە ڕێککەوتن بکرێت ئەوا دەخرێتە بەردەست لیژنەی دارایی و تا بکرێتە جێگرەوەی ئەو مادەیەی پەیوەستە بە کوردەوە.