ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بەفەرمى وەزارەتەکانى راسپارد، بەشە خۆراکى 16 چین و توێژ ببرێت.
ئاوێنه: بەپێی بڕیارەکان کە لەلایەن ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانەوە دەرکراوە، ئەو چین و توێژانەى بەشە خۆراکیان دەبڕدرێت ئەمانەن:
1-خاوەن کۆمپانیا کە تۆمارکرابێت
2-ئەوەى هاوسەرگیریی نەکردبێت و موچەکەى ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بێت
3-ئەوانەى لەژورە بازرگانییەکان تا پلە دوو، پیشەسازى تا گروپى سێیەم
4-یەکێتى خاوەن کارەکان
5-پزیشکان
6-بەڵێندەر تا پلە شەش
7- پزیشکى ددان و دەرمانساز
8- ئەوانەى هەژمارێکى زەریبیان هەیە کە ساڵانە لە 18 ملیۆن زیاتر باجیان لەسەر بێت
9- ئەوەى سێ مانگ زیاتر سەردان بکات بۆ دەرەوەى عێراق، بەکاتى لێیان دەبڕێت تا سەلماندنى گەڕانەوەیان
10- ئەوانەى لەدەرەوە نیشتەجێن
11-ئەوانەى رەگەزنامەى وڵاتێکى دیکەیان هەیە
12-بەندکراوەکان تا کاتى ئازادبونیان
13-مردووان لەناو زیندانەکان
14-تیرۆریستان
15-ئەوانەى لەدادگا هەڵهاتوون
16- عەرەب و بیانى و پەنابەر جگە لە فەڵەستینى
ئەنجومەنى وەزیران وەزارەت و دەستەکانى راسپاردووە لە 30 رۆژدا لیستى ئەو کەسانەى موچەیان ملیۆن و نیوێک دینارە رادەستى وەزارەتى بازرگانى بکەن.