ئیكسۆن مۆبیل و ئه‌پڵى ئه‌مریكی‌‌و (غازپرۆم)ی‌ ڕوسی‌ زۆرترین قازانجیان كردوه‌

تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ (سی ئێن ئێن)ی‌ ئه‌مریكی‌ له‌لیستێكدا ناوی‌ ده‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای‌ له‌جیهاندا بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ بۆ ساڵی‌ 2012 زۆرترین قازانجیان كردووه‌.
له‌و لیسته‌دا كه‌ تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ سی ئێن ئێن بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیاكانی‌ (ئیكسۆن مۆبیل)‌و (ئه‌پڵ)ی‌ ئه‌مریكی‌‌و (غازپرۆم)ی‌ ڕوسی‌ پله‌كانی‌ یه‌كه‌م، دووه‌م‌و سێیه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌.
ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، كۆمپانیای‌ ئیكسۆن مۆبیلی‌ ئه‌مریكی‌ چل‌و پێنج ملیار دۆلار، كۆمپانیای‌ ئه‌پڵی‌ ئه‌مریكی‌ زیاتر له‌چل‌و یه‌ك ملیار دۆلار‌و كۆمپانیای‌ غازپرۆمی‌ ڕوسیش زیاتر له‌سی‌و هه‌شت ملیار دۆلار قازانجی‌ كردووه‌. 
هه‌ریه‌ك له‌ (بانكی‌ چین)، (بانكی‌ كشتوكاڵی‌ چین) (بانكی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ چین)، (بانكی‌ چین بۆ پیشه‌سازیی‌و بارزگانی‌)، (ڤۆلكس ڤاگن)ی‌ ئه‌ڵمانی‌، (ڕۆیاڵ دۆچ شێڵ)ی‌ هۆڵه‌ندی‌‌و (شیڤرۆن)ی‌ ئه‌مریكی‌ پله‌كانی‌ چواره‌م تا ده‌یه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌.