حكومه‌تی هه‌رێم پشووی ره‌سمیی جه‌ژنی نه‌ورۆزی راگه‌یاند كه ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ٢١و ٢٢و ٢٣ ی ئاداری ٢٠٢١، بەپێی ڕۆژمێری ره‌سمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکومەت، پشووی ره‌سمییه.
وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌ڵێت كه جگە لەو ڕۆژانەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتە، کە دەکاتە ٢٤ و ٢٥ ئاداری ٢٠٢١، وەکو پشووی فەرمی رادەگەیێنێت.
داواشی لە هاوڵاتیان دەکەین لە ڕۆژانی نەورۆزدا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.