كەسێك لە سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسە سەرمایەدارێكی شاری سلێمانی-یە.
سامان نادر، بەڕێوبەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگهیاند، “ئێوارهی ئەمڕۆ تیمهكانمان لە تهرمێك له ڕێگهی دووكانیان ئاگاداركرانهوه”.
ئەوەشی ئاشكراكرد، “پاش گهیشتنی ئهمبوڵانسی فریاكهوتنی سلێمانی بە شوێنەكە، دەركەوت هاوڵاتییهك به ناوی ئهبوبهكر مهعروف له دایكبووی ساڵی 1973، كۆتایی بهژیانی خۆی هێنا”.
سامان نادر ئاشكرایكرد، “ئەوەی تا ئێستا دەركەوتووە ئەوەیە، ئەوە كەسە بە چەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هۆكارەكەشی نەزانراوە”.
ئەو كەسە بە “حاجی بەكر” ناسراوە و بازرگانێكی دیاری سلێمانی و خاوەنی كۆمپانیای “شارەزوور” بووە.