له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان (49) تۆن زێڕ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانكراوه، كه دابه‌شی سه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق كراوه.
(به‌كر عه‌زیز به‌كر) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی جۆری خشڵ به NNA ڕاگه‌یاندوه، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا ئه‌و زێره‌ی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هاورده‌كراوه (24) هه‌زارو (500) كیلۆگرام بووه، ئه‌و بڕه‌ش له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه هاورده‌كراوه (24) هه‌زار كیلۆگرام بووه‌و ئه‌و بڕه‌ش كه چووه‌ته پارێزگای دهۆكه‌وه (900) كیلۆگرام بووه كه نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و بڕه بووه كه له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه هاتووه‌ته هه‌رێم، هه‌ندێكیشی له‌پارێزگاكانی هه‌رێمه‌وه هاتووه‌ته پارێزگای دهۆك.
وتیشی:”سه‌رجه‌می ئه‌و بڕه زێڕه‌ی له‌ڕێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌و مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه هاورده‌كراوه (49) هه‌زار كیلۆگرام بووه، به‌ڵام ئه‌و بڕه زێڕه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه هاورده‌كراوه به‌ته‌نها بازاڕه‌كانی هه‌رێم نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بووه”.