ئێران تا مانگی نیسان سنوورەکانی بەڕووی گەشتیارانی هەرێم ناکاتەوە





سنوورەکانی ئێران بەڕووی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان هێشتا داخراون، حکومەتی ئێران بە نیاز نییە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە  بیانکاتەوە.

 

 ناوەڕاستی مانگی رابردوو بە بڕیاری ناوەندی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران، سەرجەم سنوورەکانی ئێران بەڕووی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان داخران، هەرچەندە بڕیار بوو دوای 14 رۆژ دووبارە سنوورەکان لە بەردەم گەشتیاراندا واڵا بکات،  تاوەکو سەرەتای مانگی نیسانی سنوورەکان بە داخراوی دەمێننەوە.

 

سالار تەحسین، بەرپرسی نیشینگەو پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، بەپێی بڕیارەکەی ئێران بوقایە دەبوایە رۆژی 2ى ئازارى 2021، سنوورەکانی لە بەردەم هاتووچۆی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان کرابانەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێوەی فەرمی هیچی لە بارەی کرانەوە و بەردەوامبوونی داخستنەکە رانەگەیاندووە.

 

سالار تەحسین دەشڵێت، سنوورەکان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوەن، جارجار ئێران رێگە بە گەشتیارانی خۆی دەدات بگەنە سنوور، ئەوان بە رێکارە تەندروستییەکانی پشکنینی کۆرۆنا ڤیزای یەک مانگ بە گەشتیاران دەدەن.

 

 ئێران تاوەکو سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ سنوورەکانی لە بەردەم هاتوو چۆی گەشتیاران ناکاتەوە.