ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا بۆ په‌ره‌دان به‌كه‌رتی نه‌وت ڕایگه‌یاند، كه‌رتی نه‌وت له‌عێراق چه‌ندین به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌مدایه، ئه‌گه‌رچی به‌هۆی وه‌به‌رهێنانی بیانییه‌وه توانراوه تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیادبكرێت.
ڕۆژنامه‌ی (فایننشیاڵ تایمز)ی به‌ریتانی ڕوونیكردووه‌ته‌وه، عێراق له‌ماوه‌ی ده ساڵی داهاتوودا ده‌بێته یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه ڕۆڵێكی به‌رچاوی له‌دابینكردنی نه‌وتی بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پیشه‌سازیی نه‌وت له‌عێراقدا به‌مدواییانه پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی وه‌به‌رهێنانی فراوانی بیانییه‌وه له‌و بواره‌دا.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌و به‌ربه‌ستانه‌ش كردووه، كه له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی كه‌رتی نه‌وتی عێراقدانو پێكهاتوون لهلاوازییو كه‌مته‌رخه‌می ده‌زگا حكومییه‌كان له‌باره‌ی پێدانی مۆڵه‌تی واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كانی ژێرخانی ئابوریه‌وه، نه‌بوونی كرێكاری لێهاتوو بۆ كه‌رتی نه‌وت كه ده‌بێته هۆی وێرانكردنی پیشه‌سازییه‌كه، نه‌بوونی بارههڵگرو بچوكی قه‌باره‌ی كۆگاكانی نه‌وت.