له رۆژی جلوبه‌رگی نەتەوەییدا به‌شێك له هاووڵاتییان سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سوره‌كەیان كرد له‌گه‌ڵ سه‌ردانكردنی پێشه‌نگایه‌كی شێوه‌كاری کە به‌شێكیان بیره‌وه‌ریان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و سته‌مه‌ی كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس دا به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان ئه‌نجام درابوو.
یاریده‌ده‌ری پزیشکی، حه‌كیم مه‌حموود ته‌مه‌ن ٤٠ساڵ کە له‌گه‌ڵ كچه ١١ ساڵه‌كه‌ی لازیا له‌سه‌ر تانكه‌كان وێنه‌ی یادگاریان ده‌گرت بۆ ئاژانسی ئا‌نادۆڵو گوتی: “له كاتی وێنەگرتندا لازیا پرسیاری ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ی لێكردم منیش پێمگوت له ته‌مه‌نی تۆدا له‌م شوێنه ده‌ترسام به‌ڵام ئێستا به جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه وێنه‌ی یادگاری لێ ده‌گرین”.
لارا كاروان ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ كۆڵوانه به كۆڵ گوتی “باوكم له راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١دا به‌شدار بووه، باسی ئه‌م شوێنه‌ی بۆ كردووم كه شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی بێ تاوان بووه بۆیه هه‌ستێكی خۆشم هه‌یه كه وه‌ك مۆزه‌خانه‌یه‌ك سه‌ردانی ئێره ده‌كه‌م”.
نازدار عه‌لی کە مامۆستای كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌گه‌ڵ خوشك و خزمانیدا به جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگەوە هاتبووە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەکە، گوتی “له پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی بووم كاتێک شكستی رژێمم بینی له‌م شوێنەدا زۆر جار بۆ قوتابییه‌كان و بۆ بۆ منداڵه‌كانیشی باس دە‌كه‌م كه رابردوو چۆن تێپه‌ڕیووه”.