وەزارەتى کشتوکاڵ رایدەگەیەنێت؛ بۆ برەودان بە بەرهەمى ناوخۆیى بڕیارماندا هاوردەکردنى ماسى سەلەمۆن (زیندو -فرێش)، قەدەغە بکرێت.
لە نوسراوێکدا، وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێم رایگەیاندووە، بەمەبەستى پارێزگاریکردن لە بەرهەمى ناوخۆیى و بەردەوامیدان بە پڕۆژەکان لە پێناو زیادکردنى بەرهەمى ناوخۆ پاڵپشتى ئابورى هەرێم، بڕیارماندا بە قەدەغەکردنى هاوردنى ماسى سەلەمۆن (زیندو -فرێش).
ئاشکراشیکردووە، قەدەغەکردنى هێنانى ئەو جۆرە لە ماسى بۆ ماوەى سێ مانگ دەبێت، واتا لە (15/3/2021 تا 15/6/2021).