ئەمڕۆ نرخی نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، بە به‌رارود به دوێنێ 2 (دو) دۆلار دابه‌زی و لە دوایین مامەڵەدا به 66.90 فرۆشرا.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ چوارشەممە نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له بازاڕه جیهانییەکان، به 66.90 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و به‌وه‌ش به‌راورد به دوێنێ 2 (دو دۆلار) دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوە هاوکات، یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی ئەمریکا تەکساس به 64.24 مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
بەپێی پێشبینیەکانی شارەزایانی بوار نەوت لە جیهان، ئەگەری ئەوە لەئارادیە کە لەڕوی تەکنیکییەوە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەنێوان 69 دۆلار بۆ 70 دۆلار جێگیرببێت تا ناوەڕاستی ئەم ساڵ.
لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بەهۆی بڕیارێکی رێکخراوی “ئۆپێک پڵەس” بۆ بەردەوامیدان بە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی (نیسان/4)دا، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخوەوە بینی.
هاوکات پەسەندکردنی پاکێجی پشتیوانی بە بەهای 1.9 ترلیۆن دۆلار بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە کاریگەری لەسەر ئاساییبونەوەی ئابوری جیهان و بەرزبونەوەی نرخی نەوت هەبوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوای هێرشەکانی سەر دامەزراوەکانی ئارامکۆ لە سعودیە و بەندەری ره‌ئس تەنورە، کە یەکێکە لە گەورەترین بەندرەکانی جیهان لەڕوی هەناردەکردنی نەوت، بەرزبونەوەی نرخی نه‌وتی سنوردار كرد.