ئەمڕۆ لە لە بینانی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی قائیمقام و پارێزگار و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و قائیمقامی قەزای سەیدسادق و پێنجوێن و بەرێوبەری مەرزی سەیرانبەن و سەندیکای شۆڤێران و نوێنەی کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی کۆبونەوەیەکی فراوان ڕێکخرا.
سیروان محەمەد، سەرکۆی ژووری بازرگانی و پیشەساژی ڕایگەیاند “لە کۆبوەنەکەدا سەرجەم کێشەکان گفتوگۆی لەسەر کرا، توانرا بگەنە چارەسەر بڕیارە ھەتا ٢٠٢١⁄٣⁄٢٠ باردۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا بێت و داواتر ھەردوولا میکانیزمێکی گونجاو دەدەنێن بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان”.
ئاماژەی بەوەشدا، “داوامان لە نوێنەری شۆفێران کرد ھەوڵ بدەن کرێی بارھەڵگرەکان کەمبکەنەوە کە لە ئێستادا پارەیەکی زۆر وەردەگیرێت و ھاوڵاتیان باجەکەی دەدەن و لێ زەرەرمەندن”.