سەرجەم کێشە بازرگانی و پیشەسازییەکان رووبەروی ژوورە بازرگانیەکان دەبنەوە

بەردەوام کێشە بازرگانییەکان و پیشەسازییەکان و کشتوکاڵییەکان و کێڵگە پەلەوەریەکان ڕوو لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و گرفتەکانیان، ژووری بازرگانیش بەردەوام دەرگای کراوە بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە بازرگانیەکان.

سیروان محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: ژوورە بازرگانییەکان هەمیشە دەرگایان کراوەیە بۆ ئەو کێشەو گرفتانەی ڕۆژانە دوست دەبێت بۆ بازرگانان و پیشەسازان و خاوەنکاران، هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی هەر گرفتێک دێتە بەردەم کارە بازرگانیەکان.

راشیگەیاند: هەموو بازرگانان و پیشەسازان گرفتەکانیان دەهێننە لامان ئەوەی لەتوانای ئێمە دابێت بۆیان چارەسەر کراوە کۆمەڵێک کێشەی گەورەش هەبوە ئاراستەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆچارەسەرکردن، هەندێک لەو کێشانەش تائێستا چارەسەر نەکراون هەر بۆیە پێویستە لایەنە بەرپرسەکان کێشەکان بەهەڵواسراوی نەهێڵنەوە.

جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان ئاماژەی بەوەشدا، 
کەرتی تایبەت بەردەوام کێشەبازرگانیەکانی ڕوبەڕو دەبێتەوە چونکە نوێنەرایەتگ راستەقینەی بازرگانان و پیشەسازان دەکات هەربۆیە پێویستە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەموو پرسەکانی تایبەت بە بازرگانی و پیشەسازی پرسوڕامان لەگەڵ بکەن بۆئەوەی بتوانین باست و خواستەکان فراوانتربکەین و چارەسەرەکان خێراتربکەین.

جەختیکردەوە پێویستە لەکاتی هەر کۆبونەوەیەک لەسەر کێشەکان ژوورە بازرگانیەکان بانگهێشت بکرێن و راوێژیان پێبکرێت تا زانیاری تەواو بدەن لەبارەی کێشەکان و میکانیزمی  چارەسەری کێشەکان.