وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، هیچ بڕیارێک بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی نەورۆزدا نییە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: چەندین بژاردەیان لەبەردەستدایە لە بری ئەوەی لە رۆژانی نەورۆزدا قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێت.
له بارهی ئامارهكانی كۆرۆناشهوه وتی: “لە 24 کاتژمێری رابردوودا 344 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. کە زۆربەی هەرەزۆریان تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو”.
لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عیراقدا قسەیان کردووە و بڕیارە 15ی ئەم مانگە کاروانێکی دیکەی ڤاکسین بگاتە هەرێم، کە 178 هەزار ژەمە ڤاکسینە.