پێشانگایەکی کشتوکاڵی و پەلەوەری لەشاری دیاربکر لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەدەچێت بازرگانان و پیشەسازان و جوتیارانی شاره سلێمانی دەتوانن بەشداری بکەن.
دابان نەجمەدین، رێکخەری پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: بڕیارە لە ڕۆژی ٣/٣٠ بۆ ٢٠٢١/٤/٣ لە ووڵاتی تورکیا لە شاری دیاربکر پێشانگایەکی کشتوکاڵی و پەلەوەری و پیشەسازی شیرەمەنی ئەنجامبدرێت، بازرگانانی شاری سلێمانی دەتوانن بەشداری تێدابکەن.
راشیگەیاند: هەر بازرگان و خاوەنکارێک خوازیارە بەشداربێت دەتوانێت سەردانی بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات بۆ ناونویسن و وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەر پێشانگاکە تا ڕۆژی دوشەممە ٢٠٢١/٤/١٥.