دیداری بەهار لەشاری سلێمانی بەڕێوە چوو

بە مەبەستی ئاشنابون و زانیاری تەواو لەسەر سێ هەمین فستیڤاڵی بەهار لەشاری سلێمانی دیداری بەهار بۆ خاوەن کۆمپانیا و بەشداربوانی فستیڤاڵەکان ئەنجامدرا.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریکرد لە دیداری بەهار بۆ سێهەمین فستیڤاڵی بەهار کەساڵانە لەلایەن کۆمپانیای اطلس الاصيل ئەنجامدەدرێت هاووڵاتیان سودی زۆر لەم فستیڤاڵانە وەردەگرن.

لەوتەیەکدا سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختیکردوە لە گرنگی ئەم فستیڤاڵانە و رایگەیاند: ئەم جۆرە فستیڤاڵانە دەبێتە پێشخستنی باشی کاری کۆمپانیاکان و ناساندنی کارەکانیان و هاتنی هاووڵاتیان لەهەمو شارەکانەوە بۆ شاری سلێمانی کە ئەمش هۆکارێکه گەورەیە بۆ بەرەو پێشچونی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازیەکان.

سەرۆکی ژوور داواشی کرد کۆمپانیاکان بەشداری بکەن لەم ڤستیڤاڵانەدا و گرنگی زۆری پێبدرێت تا شاری سلێمانی بەردەوام لەپێشەنگی کاری بازرگانیدا بمێنێتەوە.

بڕیارە لە ٤/١ تا ٤/١٠ فستیڤاڵی بەهار لەلایەن کۆمپانی اطلس الاصيل بەڕێوەبچێت.