شاره‌زایه‌كی بواری ئابوری عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، قۆناغی ئێستای عێراق گونجاونییه بۆ گۆڕینی دراو‌و لابردنی سێ سفره‌كه‌ی سه‌ری.
(غازی كه‌نانی) شاره‌زا له‌بواری ئابوری‌دا له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (ئیخباریه) ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پرۆژه‌ی لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عێراق، بابه‌تێكی گرنگه، به‌ڵام بۆ قۆناغی ئێستای عێراق ناگونجێت، ئه‌ویش به‌هۆی خراپی باریو ئه‌منی سیاسی وڵاته‌وه.
(غازی كه‌نانی) ڕونیشیكرده‌وه، پرۆژه‌ی لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو كاریگه‌ری ده‌رونی خراپ له‌سه‌ر هاوڵاتییان دروستده‌كات، به‌دره‌نگ له‌گه‌ڵ دراویی نوێی وڵات‌دا ڕادێن، چونكه یه‌ك ملیۆن دینار ده‌گۆڕدرێت بۆ هه‌زار دینار، كه ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر باری ئابوریی‌و ده‌رونی هاوڵاتییان ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌كاتی دانه‌وه‌ی قه‌رزدا، وتیشی:”هه‌رچه‌نده پرۆژه‌ی لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو پرۆژه‌یه‌كی كۆنه، به‌ڵام تا ئێستا كاری پێنه‌كراوه، چونكه پرۆژه‌ی لابردنی سفره‌كان پێویستی به‌به‌رنامه‌ی تایبهتو سیمیناریی ئابوریی‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان هه‌یه، تا ئێستاش ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، خوێندنه‌وه‌ی ته‌وایان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه نییه”.
لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشبینی ئه‌وه‌ده‌كات، له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا، سێ سفره‌كه‌ی سه‌ر دراوی عێراق لاببرێت‌و دراوێكی نوێ چاپبكرێت.