سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٣⁄٤ کۆبونەوەی مانگانەی ژمارە سێی ساڵی ٢٠٢١یان ئەنجامدا.
لەکۆبونەوەکەدا باس لە تەواوی پشتیوانیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرا بۆ کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆی و بەگەڕخستنەوەی کارگە ناوخۆیەکان و زیادکردنی دەرفەتی کارکردن بۆ گەنجان.
بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کاری بازرگانی و ئەو کێشەو گرفتانەی ڕوبەرووی بازرگانان و خاوەنکاران و پیشەسازان دەبێتەوە، میکانیزمەکانی هەنگاونان بۆ چارەسەردنی باسی لێوەکرا.
لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، ژووری بازرگانی و سلێمانی بەدواداچون بۆ سەرجەم ئەو داواکاری و کێشە و گرفتانە دەکات کە لە دەروازە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕی بازرگانان و خاوەنکاران دەبێتەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەوڵی چارەسەڕ کردنی کێشەکان دەدات.