کاسبکارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی رایانگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر شۆفێره‌كانیان هه‌یه، له رۆژی هه‌ینییه‌وه عه‌لوه‌ی سلێمانی داده‌خرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کاسبکارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگەیاند، لەماوەی رابردودا ده‌یانجار كێشه‌یان بۆ دروستكردون، “ئێمه وه‌ك ساڵی 1994ه‌وه له مه‌رزی باشماخ كارده‌كه‌ین و كێشه‌مان نه‌بوه، به‌بێ به‌رامبه‌ر باری خۆمان باركرده‌كرد، به‌ڵام هه‌ندێك داوای پاره‌یان لێكردین و ئێمه‌ش پاره‌مان پێدان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه باریان له‌ده‌روازه‌كان هه‌یه و به‌جۆرێك رۆژی وا هه‌بوه 250 (دوسه‌د و په‌نجا) بار هه‌بوه ته‌نها 30 (سی) ئۆتۆمبێلی ئێمه له ده‌روازه‌كان بوه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، چه‌ندینجار سه‌ری شۆفێره‌كانیان و جامی ئۆتۆمبێلیان شكاندوه، رێگری له ئۆتۆمبێلی ئێرانیش كراوه كه هاتوه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له‌كاتێكدا سلێمانی چه‌ندین ساڵه بوه‌ته سه‌نته‌رێكی بازرگانی سه‌وزه بۆ سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌یانه‌وێت ئه‌م بازاڕه له‌شاره‌كه تێكبده‌ن.
نوێنه‌ری عه‌لوه‌ی سلێمانی باسی لەوەشکرد، له رۆژی هه‌ینییه‌وه، كاره‌كانیان له‌سه‌ر مه‌رزه‌كان و عه‌لوه‌ی سلێمانی راده‌گرن، له‌كاتێكدا ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی سه‌وزه و میوه، به‌ڵام ئەوان دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نن، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هیچ شۆفێرێك نیه.
کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی دەڵێن، لەنێوان شۆفێرانی بارهەڵگری دەروازەی باشماخ، سەیرانبەن و شوشمێ کێشە هەیە لەسەر هێنانی سەوزە و میوە و ماوەی چەند ساڵێکیشە بەردەوامی هەیە، بۆیە لەئێستادا “هەڕەشە” لەسەر شۆفێرەکان، بارهەڵگرەکان و کاسبکارانی عەلوەکەش هەیە.