هاوكات لەگەڵ بەردەوامی ئەو ململانێ و كێشە سیاسییانەی كە دوای دوورخستنەوەی محەمەد مورسی هاتوونەتە ئاراوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەبارەی رەوشی میسرەوە هەڵوێستی خستەڕوو.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی تەئكیدی كردەوە لەسەر ئەوەی كە نایەوێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا مامەڵە بكات كە لەدۆخێكی ئاڵۆزیی سیاسی مەترسیداردان، وەكو ئاماژەیەك بۆ دۆخی ئێستای میسر.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی باسی ئەوەشیكرد، لەئێستادا بەوردیی چاودێریی رەوشی سیاسی میسر دەكەن بۆ ئەوەی بزانن ئاراستەی گۆڕانكارییەكان بەرەو كوێ دەڕۆن، تا بتوانن بڕیار لەبارەی مامەڵەكردن لەگەڵ قاهیرە بدەن.