وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدهگهیهنێت، دوای سێ مانگ لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار رێژەی هەڵاوسان لەم چەند مانگەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئاماژه بهوهشدهكات نرخی کاڵاکان بەهۆیەوە کاریگەر بوونە و بە رێژەی 3.3% بەرزبووەتەوە.
عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەفتەی داهاتوو راپۆرتێکی چڕ و پڕی وەزارەتەكەیان دهربارەی رێژەی هەڵاوسان لە عێراق بۆ مانگی کانوونی دووەم بڵاودەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، داخرانی گشتی وەک چارەسەرێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر مامەڵەی رۆژانە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، تەنانەت لەسەر فرۆشتنی دۆلاری فەرمیش لە لایەن بانکی ناوەندییەوە.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق روونیكردەوە، دوای سێ مانگ لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار، رێژەی هەڵاوسان لەم چەند مانگەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، نرخی کاڵاکان بەهۆیەوە کاریگەر بوونە و بە رێژەی 3.3% بەرزبووەتەوە.