کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، ئاگادارکردنەوەیەکی تایبه‌تی به راوه‌ستانی هاتووچۆ له سنووره‌کانی باشماخ و په‌روێزخان بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە سبەی پێنجشەممە پێدانی ڤیزا له کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی رادەگیرێت.
مەهدی شوشتەری، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی، لە ماڵپەڕی فەرمی کۆنسوڵخانە لە سلێمانی، رایگەیاند: بەهۆی راگرتنی هاتووچۆی گه‌شتیاری لە سنووری باشماخ و پەروێزخانەوە، پێدانی ڤیزا له کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ٢٥ی شوباته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت.
سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی باسی لەوە کردووە: هاوڵاتیانی به‌ڕێزی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویستی ئێرانی ئاگادار ده‌کەینه‌وه، که به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنای پارێزگای کوردستان، هاتووچۆی گه‌شتیاران له سنووری باشماخ له رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی شوباتی 2021 زاینی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت. پێشتر به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنای پارێزگای کرماشان هاتوچۆی هاووڵاتیان له سنووری په‌روێزخان راگیراوه.”
ئەوەش روونکراوەتەوە؛ سنووری هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی و ئێرانی بۆ وڵاته‌کانیان کراوه ده‌بێت. هاوکات، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی شۆفێرانی ترانزێت له سنووره‌کانه‌وه به ره‌چاوکردنی پرۆتۆکۆله ته‌ندروستیه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت.
شەممەی رابردوو 20/2/2021 وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستیی ئێران رایانگەیاندووە؛ سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکە گەشتیارانی عێراقین، بۆیە دەروازەکانیان لەگەڵ عێراق داخستووە.
سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستیی ئێران وتی: “ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕان لە عێراقەوە گواستراوەتەوە بۆ پارێزگای خوزستانی ئێران.”