دەستەی وەبەرهێنەرانی پارێزگای سلێمانی ئاماری دەستەكەیانی لەكابینەی نۆی حكومەتی هەرێم بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش، مۆڵەتیان بە 34 پرۆژە داوە كە رێژەی 42% ی سەرمایەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە و زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی ئاماری دەستەكەیانی لەكابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش، لەماوەی دەستبەكاربوونی ئەوكابینەیەدا 382 داواكاری پرۆژە پێشكەش بە دەستەكەیان كراوە و 34 پرۆژەیان بەسەرمایەی 1 ملیار و 47 ملیۆن و 336 هەزار و 256 دۆلار مۆڵەت پێداوە كە رێژەی 42% ی سەرمایەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت.
هەر بەپێی ئامارەكەش لەو ماوەیەدا، 17پڕۆژەی پیشەسازی و چوار پڕۆژەی بازرگانی رێگەیان پێدراوە.