راوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی کیشەو گرفتەکانی كه‌رتی پەلەوەر ده‌خاته‌ڕوو

 
 
وەسفی خەلیل، ڕاوێژکاری  ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  ڕایدەگەیەنێت: کەرتی کشتوکاڵ یەکیک لە کەرتە هەرە گرنگەکانی کوردستانە ئەویش لەبه‌ر ئەوەی کەشوهه‌وای کوردستان زۆر لەبارە و زەویەکی بەپیتی هەیە و خاوەن ئاویکی سازگارە و هێزیکی کارساز و ئامادەی هەیە لە ناو ئەم کەرتەدا ڕوڵی کیڵگە پەلەوەریەکان زۆر دیار و بەرچاوە لە کاتی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا نەک نەیهیشت هاوولاتی پیوستی بە بەرهەمی دەرەکی بێت بەڵکو توانیان هەناردەی دەرەوی هەرێمی بکەین دیارە ئەم سامانە گرنگە بە هیمەتی خاوەن پڕوژەی کیلگە پەلەوەریەکان بەردەوامی هەیە ئەویش پشتبەستن تەنها بەتوانای خویان بەڵام بەداخەوە ڕوبەڕوی چەندین گرفت بونەتەوە کەسیش و لایەنیک نیە بێت بەهانایانەوە زۆر لەوە ئەترسین ڕوبەڕوی شکستێکی گەوره‌ببینەوە هەموویان توشی مایەپوچ بن ئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەی زیانیکی گەوره‌ بەر ئابوری ووڵاتەکەمان بکەویت نەک تەنها لەناوچونی بەڵکو دەبێتە هۆی بیکاری زیاتر لە لە 250 هەزار کەس جگە لەوەی خاوەن پڕوژەکان توشی زەرەر ئەبن دەیان هەزار خێزانێش لەم بوارە كار ئەکەن زەرەر مەندئەبن هەر لە دکتۆری ڤیتەرنەری و کلینکی فیتەرنەری و کرێکاری پروژەکان و خاوەن هیڵکە هەڵهینەر و ستافەکەی هەروەها سەربڕخانەکان و کارگەی ئالیک و فەرمانبەر و کریکارەکانیان و هەزارەها دوکانی فروشتنی مریشک و هەزارها بارهەڵکر بۆ گواستەوەی پیویستی کیڵگە پەلەوەریەکان و ئەوانیش هەڵئەسن بە گواستنەوەی بەرهەماکانیان ئەمانەوە هەزارەهای تر هەیە بەناراستەوخو زەرەرمەند ئەبن بویە دەبێت حکومەت زۆر گرنگی بدات بەم بوارە ئەویش بەهاوکاری کردنیان نەک لەڕوی مادیەوە بەڵکو بە کەم کردنەوەی گرفتەکانیان, گرنگترنیان ئەمانەی خوارەوە:-

✹ گران بوونی سەرجەم کەرەستەی بەکارهاتو بۆ پڕوسەی بەرهەمهینانی گۆشتی مریشک ئەویش لەبەر دابەزینی بەهای دینار چونکە داهاتی خاوەن کێڵگەکان لە فڕوشتنی بەرهەماکانیان بە دراوی دیناری عیراقییە

✹سەرەرای ئەوەی بەهای دینار دابەزیوە نرخی ئەم پیداویستیانەش گران بوە:-

*لەماوەی ئەم چەند مانگە نرخی ئالیک 100دولار زیادی کردوە

*نرخی جوجڵە بەهوی گومرگەوە گران بوە سەرەڕای ئەوەی لە سەرچاوەکیشی گران بوە بەشیوەیه‌ک پیشتر بە 30سەنت بۆ ئیستا لە سەروی 70سەنتە.

*گرانبون و هێنانی هێلکەی تروکاندنی خراپی جورەکەی بەتایبەت ئەوەی لە تورکیا دێت.

✹ جگە لە گرانبونی دەرمان و فاکسین خراپی جورەکەی لەبه‌ر ئەوەی لەژیر چاودیردا نیە ئەمەیش کیشەیەکی گەورەی بۆ دروست کردون.

*گران بۆنی سوتەمەنی و کارەبا.

ئاماژە بەوەش دەکات، یه‌کیک لە کیشە گەورەکانی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان نرخی مریشکە ڕوژانە لە بەرزو نزمیدایە ئەویش لەبەر زۆری بەرهەم و کەمی بازار هەرچەنده‌ زوربەی بەرهەمەکان ئەچیت بۆ ناوراست و خوارووی عیراق بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەو بێ متمانیەی لەنێوان حکومەتی ناوه‌ند و حکومەتی هەریم هەیە چ لەڕوی سیاسی چ لە هاتنە ژورەوی به‌روبومی کشتوکاڵی لە ڕێ هەرێمەوە لەوانەیش مرشکی بەستۆ حکوموتی عیراق ڕیگرێ ئەکات لە گوستی مریشک…

* کێشەی هەرە گەوره‌ی ئەوان هینانی مریشکی بەستوە کە خوی لەخویدا چ لەلانی بەغدا و یا لەلان حکومەتی خومانەوە قەدەغەکراوە ئەویش لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەو مریشکەی لە تورکیاوە دێت سەرچاوەکەی نادیارە ئەوەندە هەرزانە تەنات بەو نرخە  هەرگیز لە تورکیا دەسناکەویت بگرە لە بازاڕی تورکیا مریشک زۆر لەوە گرانترە ئەمەیش خوی لە خویدا جی گومانە.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتانە دەبێت حکومەت هاوکاربیت لە ڕیگری لە مریشکی بەستۆ نەک تەنها وزارەتی کشتوکاڵ چونکە ئیمە هەست ئەکه‌ین وزارەتی کشتوکاڵ دڵسوزانە هەوڵدەدات بەڵام سنورەکانی پی کونتڕوڵ ناکریت.

سەبارەت بەڤاکسین و دەرمان دەبێت حکومەت بەبەردەوامی لەسەر خەت بێت بۆ ئاگادار بوون لەجۆر و نرخکانیان.

سەبارەت بەنرخی مریشک داواکارین حکومەت خۆی نرخ دابنیت لەسەر گوشتی مریشک بە رەچاو کردنی بەرژەوەندی هاووڵاتیان و خاوەن پروژە پەلەوەریەکان بەشێوەیەک گران نه‌بیت لەسەر هاووڵاتی و نە خاوەن پڕوژەکانیش زەرەر مەندبن.

ئەگەر حکومەت مەبەستیەتی مریشک هەرزان بێت لەسەر هاوڵاتی  دەبێت هاوکاری خاوەن پڕوژەکان بکات ئەویش بە هەرزانکردنی سوتەمەنی و کارەبا .

جەختی لەوەش کردەوە، لەکوتایدا دەمانەوی ئەوە بەحکومەتی خومان ڕابگەینین کە دەبێت لای کەمەوە هەڵوستی وەکو هەڵویستی ووڵاتانی دراوسی بێت نەک ناهیڵن بەرهەمی دەرەکی بچیتە وڵاتەکانیانەوە بگرە بە هەموو شێوەیەک پاریزگاری لە بەرهەمی ناوخو ئەکه‌ن و پاڵپشتی لێ دەکەن هەوڵی دوزینەوەی بازاری بۆ ئەدەن بەمەبەستی  هەناردەکردنی بۆ دەرەوە , بۆیە چاوەڕی هەمان هەڵویستی دڵسوزانە لە حکومەتی خەمان ئەکەین ، خاوەن کێڵگەکانیش پەیمان ئەدەن ڕوژبەڕوژ بەرهەمی خومان زیاتر و تەندروست بکەن و ببنە جێگرەوی داهاتی نەوت کە تائیستا بوەتە مایەی نەهامەتی بۆ مللەتەکەمان.