به‌هۆی بێسه‌روشوێنبوونی چوار گه‌نجی شاری سلێمانی له وڵاتی ئێران، كه بۆ كاری بازرگانی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردبوو، كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری سلێمانی به‌ردباران كرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی SNN تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 7-11 له به‌رده‌م كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سلێمانی، كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی چوار گه‌نجی بێسه‌رو شۆێنی شاری سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان رێكخست، له ئه‌نجامدا گرژیی و ئاڵۆزیی دروست بوو، كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجانه هێرشیان كرده سه‌ر بینای كونسوڵگه‌ری و به‌ردبارانیان كرد و چونه ناو بینای كونسوڵَگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
به وته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجانه، گردبوونه‌وه‌كه‌یان به هۆكاری ئه‌وه‌یه كه چوار گه‌نجی بازرگانی شاری سلێمانی به مه‌به‌ستی ئیشكردن سه‌ردانی شاری تارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردووه به ڤیزه‌ی ره‌سمی له رێگه‌ی كونسوڵگه‌ری ئێرانه‌وه له سلێمانی، به‌ڵام ماوه‌ی چوار مانگه بێسه‌رو شوێنن و چاره‌نووسیان نادیاره.
یادگار محه‌مه‌د عه‌زیز، كه‌سوكاری یه‌كێك له‌و گه‌نجه بێسه‌رو شوێنانه به SNN ی راگه‌یاندو‌وه: ماوه‌ی چوار مانگه ئه‌و گه‌نجانه به ره‌سمی چونه‌ته شاری تاران به‌مه‌به‌ستی بازرگانیكردن و هاورده‌كردنی شمه‌ك بۆ شاری سلێمانی، به‌ڵام بێسه‌رو شوێنن.
ئه‌و گه‌نجه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: “چه‌ندین جار داوامان له كونسوڵگه‌ری كردووه كه بزانین بۆچی بێسه‌روشوێنن ئایا ده‌ستگیركراون یان چاره‌نووسیان چی لێ به‌سه‌ر هاتووه هه‌واڵمان پێبدات و هۆكاری بێسه‌روشوێنبوونیانمان پێبڵێن، به‌ڵام گوێیان له داواكاریه‌كانمان نه‌گرتووه”.