عەبدولكەریم لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق لەكۆبونەوەیدا لەگەڵ فیرابا مویلی، وەزیری نەوتی هیندستان، بەرنامەی عێراقی بۆ گەشەپێدان بەبواری ئابوری ئاشكراكرد.
وەزیری نەوتی عێراق لەراگەیەندراوێكدا روونیكردووەتەوە، عێراق 500 ملیار دیناری بۆ گەشەدان بە بواری ئابوری لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا تەرخانكردووە، تەئكیدی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوریەكانی نێوان بەغدادو نیودەلهی كردەوە، بەتایبەتیش بۆ بوارەكانی نەوتو غاز.
ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق دوای دەرچوونی لەژێر بەندی حەوتەم، بایەخی تەواو بەگەشەی ئابوری دەدات.