به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی ره‌شه‌باكه‌ی شه‌وی رابردو، زیانێكی زۆر به‌ر تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه و دابه‌شكردنی كاره‌با كه‌وتوه، بۆیه ناتوانن به‌رنامه‌ی كاره‌با جێبه‌جێبكه‌ن.
له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا، كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، ئاگاداری هاوڵاتیانی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆی ره‌شه‌باكه‌ی شه‌وی رابردوه‌وه، زیانێكی زۆر به‌ر تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه و دابه‌شكردنی كاره‌با كه‌وتوه، به‌هۆیه‌وه كۆنتڕۆڵی كاره‌با ناتوانێت به‌رنامه‌ی كاره‌با جێبه‌جێبكات.
به گوێره‌ی داتاكانی كۆنترۆڵی كاره‌بای سلێمانی، 10 (ده) لاینی 132 (سه‌د و سی و دو) كه‌یڤی، 15 (پازده) لاینی 33 (سی و سێ) كه‌یڤی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با، 279 (دوسه‌د و حه‌فتاو نۆ) لاینی 11 (یازده) كه‌یڤی له ده‌ره‌وه و ناو شاری كه‌وتون، تیمه‌كانی سیانه‌ی كاره‌با سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی كاره‌با.