دراوی بتكۆین ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات دابەزینی بەڕێژەی 5.6% بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 45 هەزار و 914 دۆلار، پاش ئەوەی دوێنێ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد و گەیشتە 49 هەزار و 714.66 دۆلار.
دراوە ئەلیكترۆنییەكە لە هەفتەیەكدا بەڕێژەی 20% بەرزبووەوە پاش ئەوەی كۆمپانیای پیشەسازی ئۆتۆمبێلی كارەبایی (تێسلا) ڕایگەیاند كە بە بڕی 1.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە بتكۆین-دا كردووە و، بەمنزیكانەش بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكانی كاری پێدەكات.
لە ساڵی ڕابردوەوە تائێستا بەهای دراوەكە 60% زیادیكردووە و زیاتر لە 1100%ی بەدەستهێناوە پاش ئەوەی لە ئازاری ساڵی ڕابردوو كەمترین ئاستی لەساڵێكدا تۆماركرد.