هاوكات لەگەڵ ئاڵۆزی ئەمنی و سیاسی و جەماوەری لە میسر پسپۆڕان پێشنیار دەكەن هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی میسر بخرێنەگەڕ.
سایتی وەفدی میسر بڵاویكردەوە، پسپۆڕانی بواری ئابوری میسر بەپێویستی دەزانن لەمكاتەدا ئەنجومەنی ئابوری پێكبهێنرێت بۆ ئەوەی میسر لەو قەیرانە ئابوریەی كە تێیكەوتووە دەرباز ببێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە هەریەك لە سعودیە و ئیمارات هاوكاریی مادی میسریان كردووە و لیبیاش بریاریداوە مانگانە ملیۆنێك بەرمیل نەوت هەناردەی میسر بكات و سەرەڕای ئاڵۆزییەكانی میسر، هێشتا ئەو هاوكارییەی لیبیا بەردەوامە.