وتەبێژی رێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران دەستیپێكردوەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئێران، محەمەد حەسەن زیبەخش وتەبێژی رێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران ڕایگەیاندووە: لەگەڵ پابەندبون بە رێنمایە تەندروستیەكان گەشتی ئاسمانی نێوان ئێران و عێراق لەسەرتای ئەم هەفتەیەوە دەستیپێكردوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: كۆمپانیەكانی فڕۆكەوانی ئێرانیش دەتوانن رەزامەندی پێویست وەرگرن و بەپێی رێكارە یاساییەكان دەستبكەنەوە بەگەشتكردنی ئاسمانی لەنێوان عێراق و ئێران.