سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ھه‌یسه‌م جبوری رایگه‌یاند كه كۆتایی ئه‌م ھه‌فته‌یه، پڕۆژه‌یاسای بوودجه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
ھه‌یسه‌م جبوری له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كاره‌كانی لیژنه‌كه‌یان بۆ داڕشتنه‌وه‌ی بوودجه‌ی 2021ته‌واوكراوه دوای ئه‌وه‌ی له ١٠ی مانگی رابردوودا، راده‌ستیانكرابوو و ھاتووه:تا ئێستا 46 كۆبوونه‌وه‌مان به میوانداری سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی، پارێزگاكان، سه‌رۆكانی ده‌سته‌كان، سه‌ندیكا و شاره‌زایانی ئابووریی به ئامانجی گفتوگۆكردن و ھه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021 سازكردووه، ئه‌وه‌یش له روانگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ ئه‌وه‌ی بوودجه‌كه، ره‌ھه‌ندێكی ئابووریی ھه‌بێت و پلانی گه‌شه‌پێدان و ئه‌نجامدانی چاكسازیی راسته‌قینه له‌خۆبگرێت”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وه‌ی وه‌بیرھێناوه‌ته‌وه كه له میانی گفتوگۆ و ھه‌ڵسه‌نگاندنه‌كاندا، لیژنه‌كه‌یان كورتھێنانی دارایی له پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌دا له 77 تریلیۆن دیناره‌وه بۆ 26 تریلیۆن دینار كه‌مكردووه‌ته‌وه، خه‌رجی گشتییشی كه‌مكردووه‌ته‌وه و بوودجه‌ی وه‌به‌رھێنانی له 16 له‌سه‌دا بۆ 24 له‌سه‌دا به‌رزكردووه‌ته‌وه.
ھه‌یسه‌م جبوری راشیگه‌یاندووه كه لیژنه‌كه‌یان بوودجه‌ی بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان له پارێزگاكان ته‌رخانكردووه و 400 ملیار دیناریان بۆ بنیاتنانی به‌نده‌ری فاو ته‌رخانكردووه، ھه‌روه‌ھا بوودجه‌ی پترۆدۆلاریان بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه نه‌وتی لێ به‌رھه‌م ده‌ھێندرێت زیادكردووه، ھه‌روه‌ھا لیژنه‌كه‌یان بوودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكانیشی زیادكردووه و بوودجه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مووسڵ و ده‌روازه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاو له به‌سره، ته‌رخانكردووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ھه‌یسه‌م جبوری سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه لیژنه‌ی دارایی ئه‌و دۆسیه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ھونه‌ریی و پیشه‌یی دوور له لایه‌نی سیاسیی چاره‌سه‌ر كردووه و گوتی: بۆ یه‌كه‌مجار كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ دیوانه‌كانی چاودێری دارایی فیدراڵ و ھه‌رێم ئه‌نجامداوه، ھه‌روه‌ھا سه‌رجه‌م داتاكانمان ھه‌ڵسه‌نگاندووه، جگه له‌وه‌یش بۆ زیاتر له جارێك، میوانداری وه‌زیری نه‌وتمان كردووه و توانیومانه ژماره‌یه‌ك بژارده دابنێن كه مافی گه‌لانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ھه‌ردوولا بێت.
ھه‌یسه‌م جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه له میانی دوو رۆژی داھاتوودا، دۆسیه‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و له كۆتایی ئه‌م ھه‌فته‌یشدا، پڕۆژه‌یاسای بوودجه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.