بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار بووە

باڵیۆزی توركیا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت: بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەنقەرە و بەغدا لە میانی ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٠ ملیار و ٦٦٠ ملیۆن دۆلار بووە.

فاتح یڵدز باڵیۆزی توركیا لە عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: عێراق دوای ھەریەك لە ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئەمریكا لە رێزبەندی چوارەمدایە لە ھاوردەكردنی كەلوپەلی توركیا.

ئەوەشی خستەڕوو: بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەنقەرە و بەغدا لە ساڵی ٢٠١٩دا، ١٥ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.