ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە 6ی شوبات ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردودا کەمبوونەوەتە بۆ تێکڕای 90 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
لە ڕاپۆرتێکدا ئیدارە وزە و زانیاریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، “هاورەکردنی نەوت لەلایەن ئەمریکاوە لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەشت وڵاتەوە بڕی 5.876 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە، بەبڕی 1260 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە بڕەکەی 4.616 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا”.
باسیلەوەشکردووە، “لە هەفتەی ڕابردوودا ئەمریکا بەبڕی 90 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا نەوتی عێراقی هاوردەکردووە، ئەمەش دەریدەخات هاوردەی نەوتی عێراق لەلایەن ئەو وڵاتەوە بەبڕی 25 هەزار بەرمیل نەوت کەمیکردووە بەراورد بە هەفتەی پێسووتر کە بڕەکەی 115 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا”.
لە ڕاپۆرتەکدا هاتووە، زۆرترین بڕی نەوتی هاوردەکراوی ئەمریکا لە کەنەداوە بووە بە تێکڕای 4.238 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە، دوای ئەو مەکسیک دێت بەبڕی 723 هەزار بەرمیل نەوت، کۆڵۆمبیا لە پلەی سێیەمدایە و ڕۆژانە بڕی 305 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکات، دواتر سعودییە بەبڕی 180 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، دوای ئەویش نەیجیریا بە ناردنی 175 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەمریکا زۆرترین نەوت لە وڵاتانی دەوروبەری هاوردە دەکات لە دوای ئەوانیش لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سعودییە و عێراق زۆرترین بڕ هاوردە دەکات.