کۆبونەوەی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کاڕێگێڕی ژوور، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٢⁄٣ کۆبونەوەی مانگانەی ژمارە دووی ساڵی ٢٠٢١ی ئەنجامدا.

لەکۆبونەوەکەدا باس لە تەواوی پشتیوانیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرا بۆ کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆی و بەگەڕخستنەوەی کارگە ناوخۆیەکان و زیادکردنی دەرفەتی کارکردن.

بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ  گفتوگۆکردن لەبارەی کاری بازرگانی و ئەو کێشەو گرفتانەی ڕوبەرووی  بازرگانان و خاوەنکاران  و پیشەسازان دەبێتەوە، میکانیزمەکانی هەنگاونان بۆ چارەسەردنی باسی لێوەکرا.
 
لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، ژووری بازرگانی و سلێمانی بەدواداچون بۆ سەرجەم ئەو داواکاریانە دەکات کە پێشکەشی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ھەرێمی کوردستان کرا پاکو بە زوترین کات  کێشەکانی کەرتی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت و پشتیوانی زیاتر لە بەرھەمی ناوخۆی بکرێت.

بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ گفتۆگۆکردن لە بارەی ئامادەکارییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ بەڕێوەچونی کۆبوەنەی سەرجەم یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ھەڕێم لە سلێمانی.