بانكی ره‌شیدی عێراقی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قه‌رزی بازرگانی بچوكی به‌و هاوڵاتیانه راگه‌یاند كه هیچ كار و پیشه‌یه‌كیان نیه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی ره‌شید بڵاویكرده‌وه، ده‌ستیانكردوه به پێدانی قه‌رزی بازرگانی بچوك به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری له‌وڵاتدا بۆئه‌و كه‌سانه‌ی هیچ كار و پیشه‌یه‌كیان نیه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بڕی 20.000.000 (بیست ملیۆن) دینار ده‌درێته هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رزی بازرگانی بچوك ده‌ستپێبكات، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م لقه‌كانیان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ئاگاداركردوه‌ته‌وه ده‌ست به‌وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان بكه‌ن.
بانكی ره‌شید و رافده‌ین دو بانكی عێراقین و پێشتریش چه‌ندین جۆری دیكه قه‌رزیان به فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هاوڵاتیان داوه.