لە ناوچەی بازیانی شاری سلێمانی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بەسودبینین لە وزەی خۆر 20 % کارەبای پڕۆژەکەی دابین کردووە و لە ئێستادا ٢٠٠ کیلۆوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت و بڕیارە لە ئایندەدا پڕۆژەکە فراوانتر بکرێت و بڕێکی زیاتری کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆرەوە دابین بکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ شوباتی ٢٠٢١ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارێزگاکە بۆیەکەمجار کۆمپانیای ئاڵا تایبەت بەبەرھەمھێنانی ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو کارپێکردنی پڕۆژەی سودبینین لە وزەی خۆری راگەیاند کە ئێستادا ٢٠٠ کیلۆ وات کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە بەرھەمدەھێنرێت و 20 % کارەبای پڕۆژەکەی دابین دەکات.