بهمهبهستی چارەسەرکردنی کێشەی کارگە ناوخۆییەکان و پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆی ژمارەیەک لەخاوەن کارگەکان و پیشەسازان بەسەرپەرشتی سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان کۆبونەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لەماوەی ڕابردودا تەواوی ئەو کارگە ناوخۆییانە کاردەکەن نارەزایی و گلەی خۆیان گەیاندە ژوورەکەمان بەهۆی نەبونی پشتیوانی حکومەت و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی، وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ بەشێک لەخاوەن کارگەکان سەردانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێممان کردوو لەگەڵ وەزیر کۆبوینەوە”.
راشیگەیاند “لەکۆبونەوەکەدا بەڕێز، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم، بریکاری وەزارەتی بازرگانی ئامادەبون و گوێیان لە تەواوی کێشەو گرفەتانی خاوەن کارگەکان و داواکاریەکانی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی گرت.
سەرۆکی ژوور لەکۆبونەوەکەدا جەختی کردەوە، نرخی کارەبا بەرارود بە ناوەڕاست و باشوری عێراق زۆرە، کە ئەمەش زیانی زۆر لەو پرۆژانە دەدات کە کارەبای بەردەوامیان پێوستە، باسی لەوەشکرد عێراق یاسای پارەستنی بەرھەمی ناوخۆی پەیڕەو دەکرێت، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان نەتوانراوە وەک پێوست پەیڕەو بکرێت، داواکارین یاساکە ھاوشێوەی عێراق لێرەش پەیڕەو بکرێت ناکرێت کوردستان یاسایەکی ھەبێت و عێراق یاسایەک.
ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری کەلە کۆبوەنەوەکەدا بەشداربوو ئاماژەی بەوەکرد: پرسی دواکەوتنی دروستکردنی شارە پیشەسازییەکانیان باسکرد کە بڕیار دراوە سێ شاری پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت بەڵام تاکو ئێستا دروست نەکراوە، وە باس لە لێبوردنی گومرگی کرا کە ھەموو پرۆژەکانی کەرتی پیشەسازی زۆر پێویستایان پێیە بەڵام زۆرجار کاری پێناکرێت، وە باسی پرسی قەرزی پیشەسازی و باسی ناوچەی پیشەسازی ھاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبونەوەکەدا کرا.
لە کۆبوەنەوەکەدا بەختیار مەحمود مەلا ئەمین، و ئاراس عەبدولکەریم مەعروف، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرنج و پێشنیازەکانیان بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان خستەڕوو.
شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، تیشکیان خستە سەر یاسای کەرتی پیشەسازی کە تاکو ئێستا لە ھەرێمی کوردستان یاسای ژمارە ٢٠ و ٢٥ی تایبەت بە کەرتی پیشەسازی پەیڕەو دەکرێت، داوامان کرد تەنھا کار بە یاسایی ژمارە ٢٠ بکرێت لە لایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستانەوە، وە زەمانی فەرمانبەر و کرێکارانی پرۆژە پیشەسازیەکان لەکۆبونەوەکەدا باسکرا کەگرفتی گەورەی دروست کردوە، وە باس لەمەرج و ڕێنماییەکانی ژینگە کرا کە فەرمانگەی ژینگە لە ھەرێمی کوردستان ئەو ئەرک و بەرپسیاریەتیەی پێ سپێردراوە بەشێوەیەکی زۆر نادروست بەکاری دەھێنێت و کێشەی گەورەی بۆ خاوەن پرۆژەکانی پێشەسازی دروستکردوە.
بەشکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ خاوەن کارگەکان بۆ باسکردنی کێشەو گرفتەکانیان و چۆنیەتی پێشخستنی کەرتی پیشەسازی.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆبونەوەکەدا پشتیوانی لەداواکاری و باشترکردنی کەرتی پیشەسازی ناوخۆیکرد بڕیاریدا بەدواداچونی تەواو بۆ کێشەکان بکات.