نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لەناو شاری سلێمانی رادەگەیەندرێت و نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی یه‌ك به (37) دینار دیاریكرا.
ئەمڕۆ دوشەممە 1-2-2021 قتیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند،”لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان لەشاری سلێمانی كۆبوویەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كان بۆ مانگی یه‌ك كه به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك كاتژمێر بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (37.8) دینار ده‌بێت”.
ئاماژەی بەوەشداوە،”كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (260) بۆ (300) كاتژمێرە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان نۆ هه‌زار و (750) بۆ (11) هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت”.
روونیشیكردووەتەوە،”به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،”خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه گۆڕداوه، به‌یانیان لە كاتژمێر (7 بۆ 8) ، نیوه‌ڕوان له كاتژمێر (12) بۆ كاتژمێر (1)ی شه‌و، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن”.