کۆنفرانسی گەشەپێدانی گەنجان بەڕێوە چوو

ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO گۆنفرانسی گەشەپێدانی گەنجان بە دروشمی گەنجان تواناکانیان دەخەنەخزمەت و پێشخستنی نیشتمان ئەنجامدا.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریکرد لە کۆنفرانسی گەشەپێدانی گەنجان کەتایبەتبوو بەتواناکانی کەنجان و خزمەتکردن و پێشخستنی نیشتمان.

لە کۆنفرانسەکەدا ژمارەیەک لە مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی حکومەت و گەنجان تیایدا بەشداربون، تەکید کرایەوە پێوویستە گەنجان ئامادەبکرێن بۆ زیاتر بەرە پێشبردنی تواناکانیان و پشتبەستن بەخۆیان و تابتوانن زیاتر گرنگی بەگەنج بدرێت و لە قۆناغەکانی سەرەتای خوێندن بنەماکانی پشت بە خۆبەستن باسبکرێت وە حکومەتی لامەرکەزی دەرفەتی کاری زیاتر بڕەخسێنن وە شێوازی بیرکردنەوەی گەنجان بگۆڕێت و پشت بە خۆیان ببەستن لە ئێستادا سەردەمی گەنجە.

کۆنفرانسەکە جەختی لەوە کردەوە پێوویستە گەنجان داهێنەربن و خێزانەکان پەروەردەیەکی پتەوەی تاک بکەن و خستنەوەی وەچە ڕێک بخەن و وە سیستمی حکومی دەرفەتی کار زیاد بکەن و کرێکاری بیانی کەم بکەنەوە و زیادکردنی خوێندنگە پیشەییەکان بەشێوەیەکی زانستیانە وە گرنگی بە گوند نیشینان بدرێت بۆ بەرهەم هێنانی زیاتری بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لەناو خۆدا.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: هەمیشە لەکارو پرۆژەکاندا کۆمپانیاکان پشتیان بەتوانای گەنج بەستووە و دەرفەتی کار و رەخساندنی تواناکانیان خستونەتە کار وە لە هەردوو رەگەزی نێرو مێ تواندتمراوە بێ جیاوازی سود لە تواناکانیان وەربگیرێت.