كۆمپانیای نۆكیا بۆ مۆبایل ئاشكرایكرد ئه‌و به‌شه‌ی كۆمپانیای سیمنس له‌تۆڕه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان هه‌ڵده‌گرێته‌وه به‌به‌های زیاتر له دوو ملیار و دووسه‌د ملیۆن دۆلار.
به‌وته‌ی (ستیڤن فلۆپ) سه‌رۆكی جێبه‌جێ كاری كۆمپانیای نۆكیا ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیا فنلهندیهكهی دوای ئه‌وه‌دێت كه چاكسازیی ته‌واوی له تۆڕهكانیدا كردووه‌و له‌چوار چێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیدایه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تۆڕی په‌یوه‌ندی و خێراكردنی به‌جۆرێكی به‌رچاو كه سه‌رۆكی جێبه‌جێ كاری نۆكیا به” هه‌لێكی گه‌شه‌سه‌ندی سه‌رنج راكێشی ” وه‌سف كرد.
ستیڤن وتی:” كڕینه‌وه‌ی پشكه‌كانی سیمنس له‌تۆڕه هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ نۆكیا له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و به‌م هه‌نگاوه كۆمپانیای نۆكیا ده‌بێته خاوه‌نی هه‌موو تۆڕه په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی”.
نۆكیا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له‌بازاڕدا كێبڕكێی كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دیكه‌ی ئێستای جیهان بكات وه‌ك سامسۆنگ و ئه‌پڵ و كۆمپانیاكانی دیكه تا جارێكی دیكه به‌به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر‌و نوێوه ببێته‌وه به‌پێشه‌نگ له بازاڕه‌كانی مۆبایلی زیره‌كدا .