لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ـی عێراق، بڕی كورتهێنانی كه‌مكرده‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، بڕی كورتهێنان له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ئه‌مساڵ بۆ 35 ترلیۆن دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له پڕۆژه‌یاسای بودجه له 42 دۆلاره‌وه بۆ 45 دۆلار.
جه‌مال كۆچه‌ر وتیشی، هه‌فته‌ی داهاتوو واده‌ی ده‌نگدانه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ندێك بڕی نا گرنگ له بودجه‌ی 2021ـی عێراق ده‌سڕدرێته‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بڕه پاره‌ی نا پێویست.
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌یه‌وێت كۆی گشتی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق كه‌مبكاته‌وه، به‌وه‌ش پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت.