شاندێکی توێژینەوەی زانستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد و لە لایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری و ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژوورەوە پێشەوازیان لێ کرد.
سەردانی شاندەکە لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵی لێکتێگەیشتن بوو لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیک بوو کە ژمارەیەک مامۆستای زانکۆکە دەیانەوێت توێژینەوەیەکی زانستی ئەنجام بدەن.
توێژینەوەکە لە بواری مادەی (biotechinc و probiotic) بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی (ئاژەڵ و ڕوەک) بە پشتبەستن بە ھاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.