وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ئاشكرایكرد به‌رهه‌می گه‌نم له‌مساڵدا گه‌یشتوه‌ته زیاتر له سێ ملیۆن ته‌ن، به‌مه‌ش زیادبوونێكی به‌رچاو له‌به‌رهه‌می خۆماڵی به‌دی هاتووه به به‌راورد به‌ساڵانی پێشوو.
له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، وه‌زیری بازرگانی عیراق رایگه‌یاند: تائێستا سێ ملیۆن و 42 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له جوتیاران وه‌رگیراوه له‌مساڵدا.
وتیشی: “به‌هۆی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان به به‌رهه‌می ناوخۆیی، حكومه‌ت ئارد له كه‌نه‌داو و ئه‌مریكا و ئوسترالیا و روسیا هه‌نارده ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی هاوڵاتیان”.
پێشتر وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ئاشكرایكردبوو: به‌هۆی بارانی زۆری ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی 25% بۆ 30% به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی ناوخۆ دوچاری زه‌ره‌رو زیان بۆوه‌و سه‌رباری زۆری به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی ئه‌مساڵ له ناوخۆی عیراق، به‌ڵام بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی هاوڵاتیان پێویسته ساڵانه چوار ملیۆن تۆن گه‌نم به‌رهه‌م بهێنرێت.