لیژنەی دارایی: نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی عێراقدا زیادکراوە


جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی کانونی دووەم ئاشکرای کرد کە نرخی بەرمیلێک نەوتیان لە بودجەی 2021ی عێراقدا سێ دۆلار بەرزکردووەتەوە.

جەمال کۆچەر ڕایگەیاند، “نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی ساڵی 2021ی عێراقدا پێشتر بە 42 دۆلار جێگیرکرابوو، بەڵام نرخەکەی لە پرۆژە یاساکەدا بۆ 45 دۆلار بەرزکرایەوە”.

جەمال کۆچەر وتیشی، “بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بودجەدا دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بودجەدا بڕی پێنج تریلیۆن دۆلار بۆ گەنجینەی دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە، ئەمەش کاریگەریی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی کورتهێنانی لە بودجەدا.