ڕێکه‌وتننامه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی بازرگانی‌و ئابوریی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌نێوان وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ههرێمو به‌رپرسانی ئێران‌دا واژۆکراوه، ئه‌مڕۆش له‌کۆنگره‌یه‌کدا ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه خرانه‌ڕوو.
له‌کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا، ئه‌ندازیار (کامه‌ران ئه‌حمه‌د) وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتی:”به‌مه‌به‌ستی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی ئابوریی‌و بازرگانی، سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانمان کردووه، ڕێکه‌وتننامه‌که‌ش چه‌ند ته‌وه‌رێک له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ به‌کارخستنی گواستنه‌وه‌ی کاڵاکان له‌نێوان هه‌ردوولا، دامه‌زراندنی شارۆچکه‌یه‌کی پیشه‌سازیی هاوبه‌ش لهسنورهکانو دروستکردنی کۆمپانیای هاوبه‌ش له‌بواره‌کانی گواستنه‌وه‌و وهبهرهێنانو گه‌شتوگوزاردا”.
کامه‌ران ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شکرد، لهڕێکهوتننامهکهدا باس له‌ئه‌نجامدانی هه‌رجۆره ئاسانکارییه‌ک کراوه به‌ڕووی گه‌شتیارانی هه‌ردوولادا، ئه‌و مهرزانهش که هاتوچۆی بازرگانییان تێدا ئه‌نجامده‌درێت، بکرێنه مه‌رزی فه‌رمیی.
وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنی حکومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیشیکرده‌وه، هه‌وڵی هه‌ردوولا له‌ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێمی کوردستان‌و ئێران په‌ره‌ی پێبدرێت.